خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ شکستی هێنا

AM:01:16:08/12/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ شکستی هێنا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێڵتا ڤیگۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، سێڵتا ڤیگۆش بە هێرشی هەڵگەڕاوە یاری دەکرد، بەڵام هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە و تایمی یەکەم بە یەکسانی بێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی سێڵتا لە خولەکی 53 گورزی خۆیان وەشاند و گۆڵی یەکەمیان لە رێگای سویدبێرگەوە تۆمارکرد، دوای ئەوەش کوڕانی ئەلۆنسۆ هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە خولەکەکانی 64 و دووی کاتی زیادکراو هەردوو یاریزان، فران گارسیا و کارێراس بە کارتی سور کرانە دەرەوە، سێڵتاش لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو گۆڵی دووەمی لەرێگای سویدبێرگەوە تۆمارکرد.
سەرەنجەمیش تیپەکەی ئەلۆنسۆ لەنێو بێرنابیۆ بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی هێنا، ئەم ئەنجامەش ریاڵ مەدرید خاڵەکانی لە 36 خاڵ مایەوە لە پلەی دووەم و چوار خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی یەکەمە، سێڵتاش خاڵەکانی بوون بە 19 خاڵ لە پلەی 10یەم.