ئینتەر میامی بووە پاڵەوانی خولی ئەمریکا

AM:01:21:07/12/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاریی کۆتایی پاشکۆی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لو ڤانکۆڤەری بردەوە و بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.

لە یاریی کۆتایی پاشکۆی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی و ڤانکۆڤەر وایت کاپس لە یاریگای چەیس رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، تەنیا دوای هەشت خولەک ئینتەر میامی بە گۆڵێکی هەڵەی ئیدێر ڤیداڵی بەرگریکاری ڤانکۆڤەر پێشکەوتن، ئینتەر میامی چەندین هەلی دیکەی مەترسیداری دروستکرد بەڵام هیچیان خانەی گۆڵكیان نەپێکا، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 60 عەلی ئەحمەد ئەنجامەکەی بۆ ڤانکۆڤەر یەکسانکردەوە و گڕوتینی زیاتری بە یارییەکە بەخشی، بەڵام ئینتەر میامی بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 71 و کاتی زیادکراو وەڵامیان دانەوە، دی پاول گۆڵێک و ئەلەندین گۆڵەکەی دیکەی تۆمارکرد، هەردوو گۆڵەکەش بە ئەسیستی لیۆ مێسی بوون.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئینتەر میامی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە میامی بووە پاڵەوانی نازناوی خولی ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا.