AM:12:16:08/12/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بەڕازیل سانتۆس بەسێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە کرۆزیرۆ هێنا و مانەوەێ مسۆگەرکرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتا هەفتەی خولی بەڕازیلی، سانتۆس میوانداری کرۆزیرۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی سانتۆس لەپێناو مانەوە لە سێریا ئەی بەڕازیل دەجەنگان و ئەمەش وایکرد ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و دوو گۆڵ تۆماربکەن لە خولەکەکانی 26 و 28 لە رێگای تاچیانۆوە، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی سانتۆس باشتر بینران، توانیشیان لە خولەکی 61 لەرێگای جواو شمیدەوە گۆڵی سێیەم تۆماربکەن، پاش ئەوەش هیچ گۆڵێکی تر لە یارییەکەدا نەبینرا و سەرەنجامیش سانتۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام براوەبوو.
بەم ئەنجامەش خاڵەکانی سانتۆس بوون بە 47 خاڵ و لە پلەی 12یەم جێگیربوون، مانەوەی لە خولی بەرازیل مسۆگەرکرد.