خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی لە یۆڤانتۆسی بردەوە و چووە یەکەمی ریزبەندی

AM:01:08:08/12/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یۆڤانتۆس هێنا و چووە پلەی یەکەم.
لە یارییەکانی هەفتەی 14 خولی ئیتالیا، ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت، توانیشیان لە خولەکی حەوت گۆڵێک لەڕێی هۆیلاندەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، خانمە پیرەکە ریزەکانیان رێکترخستەوە و توانیشیان لە خولەکی 59 لەرێگای یەڵدزەوە گۆڵی یەکسان تۆماربکەن، دوای ئەوەش کوڕانی کۆنتی لەپێناو بردنەوە زیاتر جەنگان، لە ئاکامی هێرشێکیشدا لە خولەکی 79 دووەم گۆڵیان لە رێگای هۆیلاندەوە تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ناپۆلی کۆتایی پێهات و خاڵەکانی کرد بە 31 خاڵ لە پلەی یەکەم، یۆڤانتۆسیش 23 خاڵی هەیە لە پلەی حەوتەم.