PM:09:27:07/12/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی
بێوەڵام شکستی بە هۆفنهایم هێنا و پێگەی سێیەمی ریزبەندی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئەڵمانیا،
دۆرتمۆند لەیاریگای خۆیدا میوانداری هۆفنهایمی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەکەوە
نزیک بوو، بەڵام یانەی خاوەن یاریگا سەرکەوتوو بوو لە گۆڵ تۆمارکردن کاتێک لە
خولەکی 43 براندت تۆماریکرد، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە دۆرتمۆند توانی لە
خولەکی 60 لەڕێگای شلۆتێربێکەوە تۆڕی گۆڵی
یانەی میوان بهەژێنێت و بە دوو گۆڵ پێش بکەوێت، پاش ئەوەش چەند هەوڵێکی یانەی
میوان بینرا بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو، سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی
بۆرووسیا دۆرتمۆند کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش، دۆرتمۆند بە 28 خاڵ چووە پلەی
سێیەم، هۆفنهایمیش 23 خاڵی هەیە لە پلەی پێنجەم.