AM:01:10:05/11/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ بایرن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پاریسی بردەوە و یۆڤانتۆسیش لەگەڵ سپۆرتینگ یەکسانبوو.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی بایرن باشتر بینران و توانیشیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی چوار و 32 تۆماربکەن لە رێگای لویس دیازەوە، بەڵام هەمان یاریزان لە خولەکی سێی زیادکراو بە کارتی سور کرایە دەرەوە و ئەو تایمەش بەوجۆرە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، پاریسییەکان بە تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت، توانیشیان لە خولەکی 74 لە رێگای جواو نێڤێسەوە گۆڵێک تۆمار بکەن، پاش ئەوەش چەندین هەوڵیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە بردنەوەی بایرن کۆتایی پێهات و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 12 خاڵ و پلەی یەکەمی چامپیۆنز لیگی گرتووە، پاریسیش نۆ خاڵی هەیە لە پلەی سێیەم.
لە یارییەکانی تریشدا، یۆڤانتۆس لە بەردەم هاندەرانیدا بە گۆڵێک لەگەڵ سپۆرتینگ یەکسانبوو، مۆناکۆش لە بودۆ گلیمێتی بردەوە.