فلیک: یارییەکی قورسمان لە پێشە

PM:10:18:04/11/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -


فلیک دوپاتیکردەوە یارییەکی قورسیان لە پێشە و ئەم وەرزەشیان بەراورد ناکرێت بە وەرزی پێشوو.

پێش رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کلوب برووج، هانسی فلیکی راهێنەری یانەکە رایگەیاند، یارییەکەیان لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت و یانە بەلجیکییەکە دەیانەوێت کۆنترۆڵی یاریگا بکەن و شێوازی یاریزان دژی یاریزان پەیڕەو دەکەن، هەروەها پشتیش بە تۆپی بەرز دەبەستن، ئەوەش کێشە بۆ تیپەکەی درووست دەکات.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەنجامدان و نەدانی نەشتەرگەری بۆ یاماڵ بابەتی ئەو نییە، ئەوەی گرنگە یاریزانەکە یارییەکی باشیان بۆ دەکات، ئەگەر بشتوانێت لە یارییەکەدا پشتی پێدەبەستن.

وتیشی: وەک پێشتر وتم دەبێت سێ خاڵەکە بەدەستبهێنین، هیچ یارییەک ئاسان نییە، دەبێت عەقڵیەتێکی باشمان هەبێت، بەرامبەر ئێلچێ، لیڤا و ئۆلمۆمان بۆ گەڕایەوە، بۆ ئەم یارییەش زۆر باش مەشقمان کردووە، بەڵام یارییەکی ئاسان نییە.

سەبارەت بە ئاستی جەستەی تیپەکەشی وتی: ناتوانین بەراوردی بکەین بە وەرزی رابردوو چونکە ئێستا چەند یاریزانێکی پێکراومان هەیە، وەرزی رابردوو رافینیا و لیڤا و لامینەمان لە هێرشبردندا هەبوو، بەڵام ئەم وەرزە هەر سێکیان کێشەی پێکانیان هەبووە.