چامپیۆنز لیگ... ئارسناڵ شکستی بە سلاڤیا پراگ هێنا و ناپۆلی و فرانکفۆرتیش یەکسان بوون

PM:11:03:04/11/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە سلاڤیا پراگ هێنا و ناپۆلی و فرانکفۆرتیش یەکسان بوون.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، سلاڤیا پراگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی میوان باشتر بینران، توانیشیان لە خولەکی 32 لەرێگای ساکاوە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی ئارسناڵ باشتر بینران، توانیشیان دوو گۆڵی تر لە رێگای مێرینۆوە تۆماربکەن لە خولەکەکانی 46 و 68، سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی گەنەرز کۆتایی پێهات.
 بەم ئەنجامەش، ئارسناڵ بووە خاوەنی 12 خاڵ لە سێ یاریدا، پراگیش تەنها دوو خاڵی هەیە.
لە یارییەکی تریشدا، ناپۆڵی لە یاریگای خۆیدا لەگەڵ فرانکفۆرت یەکسان بوو، هەردوو یانەش خاوەنی چوار خاڵن پاش چوار هەفتە.