خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو... زاخۆ شکستی بە عەین هێنا

PM:10:02:04/11/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو زاخۆ بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە عەین هێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندی.

لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری عەینی ئیماراتی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی زاخۆ باشترین بینران و لە خولەکی 15ەش بە لێدانی سزا لە رێگەی ئەمجەد عەتوانەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام هەر بەو گۆڵەوە نەوەستان و لە خولەکی 32 ئالیو یاو ئادەم گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، یارییەکی جیاواز بینرا و سەرەڕای هەوڵەکان هیچ گۆڵێک نەبینرا و سەرەنجامیش یارییەکە بە هەمان ئەنجامی تایمی یەکەم و واتا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی زاخۆ کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش، زاخۆ بووە خاوەنی حەوت خاڵ و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە دێت، عەینیش شەش خاڵی هەیە لە پلەی دووەم.