PM:08:01:04/11/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە
کاتی وازهێنانی نزیکە و یانەی مان یونایتدیشی بە یانەیەکی پاشکەوتوو وەسفکرد.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە لەگەڵ پیێرس مۆرگان دانیشتەوە؛ هاوڕێ کۆنەکەی کە رەنگە
تاکە رۆژنامەنووس بێت کە بەبێ پەردە قسەی لەگەڵ دەکات، لە چاوپێکەوتنەکەدا، ئەفسانە
پۆرتوگالییەکە باسی هەموو شتێکی کرد لە خۆشەویستی خۆی بۆمان یونایتد و
نائومێدی لە دۆخی ئێستای یانەکە، تا ژیانی سعودیە و ئۆتۆمبێلی لوکس و ئامانجی بوون
بە ملیاردێر و وازهێنانی لە یاریکردن.
لە قسەکانیدا سەبارەت بە یانەی مان یونایتد جەختی
لەسەر ئەوەکردەوە، دۆخی ئێستای ئەو یانەیە جێی نیگەرانییە چونکە یەکێکە لەباشترین
یانەکانی جیهان و جێگایەکی زۆریشی لە دڵی ئەودا هەیە، دۆخی یانەکە تا بەم جۆرەش
بەردەوام بێت ناگاتەوە ریزی گەورەکان و توانای کێبڕکێکردنی نییە.
وتیشی: لە یونایتد پێشکەوتن سفرە، یانەکە بەراورد
بە ریاڵ مەدرید و تەنانەت یۆڤانتۆس کە لەڕووی تەکنەلۆجیا و مەشق و خۆراک و
چاکبوونەوە زۆر پێشکەوتوون، زۆر خراپە، پاش رۆیشتنی فێرگسۆن لە شوێنی خۆیان چەقیوون
و هیوادارم ئەو باروودۆخە بە زووی چاک ببێتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئارەزوویەکی زۆری بۆ لێخوڕینی
ئۆتۆمبیل هەیە، لە کۆی 40 ئۆتۆمبیلی کە هەیەتی بوگاتی دڵخوازییەتی، هەروەها مارسیدسیشی
بۆ ئۆتۆمبیلەکانی زیاد کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا لە سعودیە شۆفێری زۆر ناکات
و لەگەڵ شۆفێرێکی تایبەت دەچێتە راهێنانەکان.
کاتێک مۆرگان پرسیاری لە دۆن کرد کە ئایا ڕاستە
ملیاردێرە یان هێشتا نا، رۆناڵدۆ وەڵامی دایەوە و وتی: بەڵێ، چەندین ساڵ لەمەوبەر
بووم بە ملیاردێر، بوون بە ملیاردێر یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی ژیانم.
دوپاتیشیکردەوە، بەم زووانە واز لە یاریکردن
دەهێنێت، بێگومانیشە لەگەڵ وازهێنانی لە تۆپی پێ دەگری چونکە ئەو کەسێکە هەستەکانی
ناشارێتەوە و راشکاوە، دەیەوێت پاش وازهێنانی کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر
ببات و منداڵەکانی بەباشی پەروەردە بکات.