PM:07:02:04/11/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند دوپاتیکردەوە ئاستی ئەو زۆر دوورە لە
رۆناڵدۆ و میسی و دوپاتیشیکردەوە هەرگیز لەخۆ بایی نابێت.
وا بڕیارە مانچستەر سیتی رووبەڕووی بۆرووسیا
دۆرتمۆند ببێتەوە لە چامپیۆنز لیگ، هالاندیش بەرامبەر یانەکەی پێشوو یاری دەکات،
لە پێش یارییەکەش چەند بابەتێکی باس کرد و جیاوازی خۆی لەگەڵ رۆناڵدۆ و مێسیش
خستەڕوو.
سەبارەت بە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان وتی: من
کوڕێکی نەرویجیم، نابێت وابزانم تایبەتم تەنها لەبەر ئەوەی گۆڵ تۆمار دەکەم، من
تەنها ئێرلینگم و ئەوە شتێکە هەرگیز ناگۆڕێت، لە یەک وەرزدا 57 گۆڵم تۆمارکرد بەڵام
بیر لە ژمارە پێوانییەکان ناکەمەوە و تەنها سەرنج لەسەر یاری داهاتوومانە.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو زۆر لە رۆناڵدۆ و
مێسی دوورە و کەس ناتوانێت لەو دووانە نزیک ببێتەوە، لەبەر ئەوەش هەرگیز خۆی
بەراورد ناکات پێیان.
ئەستێرەکەی سیتی ستایشی ئاستی رەیان شەرقیشی کرد
و ئاماژەی بەوەکرد، یاریزانێکی نایابە و کوالێتییەکی بەرزی هەیە، دەبێت ئەوانیش
یارمەتی بدەت تا باشتر خۆی وەک یاریزانێکی ژمارە 10 بسەلمێنێت.
وتیشی: ئەو لەو چەند ساڵەی لەگەڵ مان سیتیم تەنها
18 جار ئۆفسایدم لەسەر گیراوە، پێموایە ئەوەش ژمارەیەمی باشە، لەگەڵ ئەوەشدا من
زۆر رقم لە ئۆفساید و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەم.