AM:12:47:03/11/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ڕۆما هێنا و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 10یەمی خولی ئیتاڵیا، میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕۆمای کرد.
لە تایمی یەکەم، سەرەڕای ئەوەی ڕۆما باشتر بینران و هێرشی زیاتریان دەبرد بەڵام کوڕانی خاوەن یاریگا لە خولەکی 39 لە رێگای پاڤلۆڤیچەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هێرشەکانی میلان مەترسیدارتر بوون، بەڵام رۆما کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو، لە خولەکی 82ش لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا بەڵام پاولۆ دیبالا لەدەستیدا، سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بەبردنەوەی ئەی سی میلان کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش، خاڵەکانی میلان بوون بە 21 خاڵ و لە پلەی سێیەم دێن، رۆماش بە هەمان ژمارەی خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.