PM:11:46:28/10/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەجامی ئەڵمانیا دۆرتمۆند بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە فرانکفۆرتی بردەوە و گەیشتە قۆناغی سێیەم.
لەیارییەکانی جامی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند لەیاریگای بان پارک بووە میوان ئینتراخت فرانکفۆرت.
لەتایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوو بەجۆرێک لەخولەکی حەوت گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.
هەرچەندە دۆرتمۆند هەوڵێکی زۆرییاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون،سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی فرانکفۆرت کۆتایی هات.
لەتایمی دووەمدا و لەخولەکی 48جولیان براند گۆڵی یەکەم بۆ تیپی میوان تۆمارکردوو و یارییەکەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا.
پاشان هەردوولا هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام تایمی دووەیمیش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە پەنای بردەبەر دوو تایمی زیادکراو، بەڵام لەم ماوەیەش هیچ لایەکیان گۆڵیان تۆمارنەکرد هەربۆیە بەناچاری یارییەکە رۆیشتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و برۆسیا دۆرتمۆندیش توانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەلێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوە بەدەست بهێنن و بگەنە قۆناغی سێیەم فرانکفۆرتیش ماڵئاوای لەپاڵەوانێتییەکە کرد