PM:10:28:28/10/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەیارییەکانی هەفتەی نۆی خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیچی بردەوە.
لەیارییەکانی خولی ئیتاڵیا ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا میوانداری لە لیچی کرد.
لەتایمی یەکەمدا یارییەکە تارادەیەک هاوسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لەتایمی دووەمدا ناپۆلی باشتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 69زامبیۆ توانی گۆڵی یەکەم بۆ تیپی میوان تۆماربکات.
هەرچەندە خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ گەراندنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبون.
سەرئەنجام ناپۆلی توانی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیچی بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهنێنێت و بەم بردنەوەش لەپلەی یەکەم خۆیان جێگیرترکرد خاوەنی 21خاڵن و لیچیش بەشەش خاڵ لەپلەی 16دێت.