کام یاریزان باڵۆن دۆری ساڵی داهاتوو دەباتەوە

AM:12:05:28/10/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاڵێوراوانی براوەی باڵۆن دۆری ساڵی داهاتوو تاوەکوو ئێستا ئاشکراکراو و مباپێ لە پلەی یەکەمدایە.

پێگەی سکۆر 90 نوێترین ریزبەندی پاڵێوراوانی براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری بڵاوکردووەتەوە بەجۆرێک بۆ دیارییکردنی یاریزانەکان پشتی بە ئاستیان بەستووە تاوەکوو ئێستا.

پێگەکە بڕوای وایە مباپێ تاوەکوو ئێستا پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە چونکە ئاستێکی تەواو جیاواز پێشکەش دەکات.

لە پلەی دووەم ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی مانچستەر سیتی دانراوە و بڕوایان وایە هۆکارێکی سەرەکییە لە بردنەوەکانی یانەکەی.

لەلایەکیترەوە بۆ پلەی سێیەم ئەستێرە بایرن میونشن هاری کەین دانراوە و پاڵێوراوی چوارەمیش لامین یاماڵی ئەستێرەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.

پێگەکە بڕوای وایە ڤینیسیۆس جۆنیۆر تاوەکوو ئێستا شایستەی ئەوەیە لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی باشترین یاریزانەکانی جیهان بێت بۆ ساڵی 2026.