خولی ئیتاڵیا.. میلان و ئەتڵانتا بە گۆڵێک یەکسانبوون

AM:12:40:29/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا میلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ ئەتڵانتا. 
لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەتڵانتا.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، ساموێل ریچی لە خولەکی چوار گۆڵەکەی میلانی تۆمارکرد و ئەدیمۆلا لۆکمان لە خولەکی 35 ئەنجامەکەی بۆ ئەتڵانتا یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانەی هەردوو یانە لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات. 
بەو ئەنجامە، میلان بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدا دەبینرێت، ئەتڵانتا 13 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە.
ئەمشەویش، هەردوو یانەی رۆما و یۆڤانتۆس بەرامبەر پارما و ئۆدینیزی یارییدەکەن، ئینتەریش لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی فیۆرینتینا دەبێتەوە.
خ . ک