کێ راهێنەری بەرشەلۆنەیە لە کلاسیکۆ؟

PM:05:57:23/10/2025

1520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارکۆس سۆرگ لە یاریی کلاسیکۆ لە جێگای فلێک سەرپەرشتی یاریزانانی بەرشەلۆنە دەکات.

رابیتەی لالیگا هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یەک یاری سڕکرد، دوای ئەوەی لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر جیرۆنا دوو کارتی زەردی وەرگرت.

لەگەڵ ئامادەنەبوونی هانسی فلیکی ڕاهێنەر لە کورسی یەدەگی بەرشەلۆنە بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید، هەموو چاوەکان لەسەر ئەو کەسە دەبێت کە بەشێوەیەکی کاتی پۆستەکەی وەردەگرێت ئەویش مارکوس سۆرگە.

هەرچەندە مارکوس سۆرگ زۆرجار لە میدیاکاندا دەرناکەوێت، بەڵام سۆرگ یەکێکە لە بیرە سەرەکییەکانی فلیک کاتێک باس لە پلاندانان و بەڕێوەبردنی وردەکارییە تەکتیییەکانی تیپەکە دەکرێت.

مارکوس سۆرگی تەمەن 59 ساڵە، وەک یاریزانی ناوەڕاست و هێرشبەر لە چەندین یانەی ئەڵمانی وەک دیتزینگن و مانهایم یاریی کردووە و دواتر لە ساڵی 1999 واز لە یاریکردن دەهێنێت و ڕاستەوخۆ چووە بواری ڕاهێنەرایەتی و ڕاهێنەرایەتی یانەکانی وەک شتوتگارتەر کیکەرز و هایدنهایم و فرایبۆرگ کردووە.