ماراکانا دەفرۆشرێت

PM:09:07:28/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حکومەتی ویلایەتی ڕیۆ دی جانیرۆ بڕیاریدا یاریگای ماراکانا لە بازارێکی ئازدا بفرۆشێت لە پێناو دانەوەی قەرزەکانیان.

پاش ئەوەی قەرزەکانی سەر حوکومەتی بەرازیل زۆربووە بەوهۆیەوە بڕیاریانداوە یاریگای بەناوبانگی وڵاتەکەیان ماراکانا بخەنە لیستی فرۆشتنەوە.

رۆژنامەی ئۆلی بەرازیلی بڵاویکردووەتەوە یاریگاکە هێمای ناسنامەی بەڕازیلییە و یەکێکە لە دیارترین شوێنەوارەکانی تۆپی پێی جیهان هەربۆیە بابەتی فرۆشتنی نارەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پێدەچێت حکومەتی بەرازیل ناچاربێت ئەم هەنگاوە بنێت، چونکە ئەو یاریگایە تاکە شوێنە کەلەکاتی فرۆشتنیدا چارەسەری کێشە داراییەکانی وڵاتەکەیان دەکات.

ماراکان لە ساڵی 1950 کرایەوە، بووەتە یەکێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی بەڕازیل، هەوادارانی لە هەموو جیهانەوە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و بەدرێژایی ساڵان.

لەلایەکیترەوە ماراکانا میوانداری چەندین ساتی مێژوویی کردووە کە بووەتە ناسنامەی تۆپی پێی بەڕازیلییەکان بەجۆرێک دیارترینیان یاری بەناوبانگی ماراکانازۆ بوو، کە تیایدا بەڕازیل لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 1950 بە ئۆرۆگوای دۆڕا.