بەرشەلۆنە یاریزانێکی دەفرۆشێت

PM:08:27:28/10/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی زۆری پێکانەکانی کریستێنسن بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی لە ئێستادا نوێ نەکەنەوە.

پاش ئەوەی وابڕیارە گرێبەستی ئەندرێس کریستێنسن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێبێت هەربۆیە مشتومڕ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دروستبووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە پاش ئەوەی ئەو بەرگریکارە لەماوەیەکی کەمدا دووجار تووشی پێکانبوو بەهۆیەوە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دوابخەن بۆ داهاتوو.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە وەرزەکە دوورودرێژە و کریستێنسن دەتوانێت تواناکانی بسەلمێنێت و متمانەی یانەکەی بەدەست بهێنێتەوە.

لەلایەکیترەوە یانەکانی وڵاتی سعودییە لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

ئەستێرە دانیمارکییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 89 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.