ئینریکی باسی ئامانجەکانیان دەکات لەم وەرزەدا

PM:07:43:28/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند خاوەنی یاریزانی باشین و ئەم وەرزەش بەدڵناییەوە بەردەوام دەبن لە رکابەریکردنی نازناوەکان.

لویس ئینریکی پێش ڕووبەڕووبونەوەی لۆریانت وتی سۆڤالێری گۆڵپارێزی تاوەکوو ئیستا یاریزانی سەرەکییە بەڵام ئەگەر رۆژێک هەست بکەین ئاستی دابەزیوە بێگومان وەک هەموو یاریزانێکیتر ئەگەری یەدەگبوونی هەیە.

وتیشی دڵخۆشم خاوەنی یاریزانێکی وەک بێراردیم چونکە بە تۆپ و بەبێ تۆپیش زۆر بەباشی لەناو یاریگادا مامەڵە دەکات.

ئینریکی جەختی لەوەکردەوە کە ئەم وەرزەش خاوەنی یاریزانی نایابن و بێگومان بەردەوام دەبن لە رکابەریکردنی نازناوە گەورەکان.

راهێنەرە ئەوەی ئاشکراکرد کە پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ و پێویستە خۆیانی لەگەڵدا رابهێنن.

لە کۆتاییدا لویس ئینریکی وتی مارکینیۆس یاریزانێکی نایابە و کەم یاریزان هەیە بتوانێت کە تەمەنی هەڵکشا بتوانێت ئاستی بەرز پێشکەش بکات.