ئەلیگری باسی ئاستی یاریزانەکانی میلان دەکات

PM:11:15:27/10/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیگری راگەیاند تاوەکوو ئێستا ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی بەلاوە باشە بەڵام چەند کێشەیەکیان هەیە پێویستە بە پێی کات چارەسەری بکەن.

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئەتڵانتا وتی لۆکا مۆدریچ زۆر نایابە و هەموان دڵخۆشن بەدرێسی ئەیسی میلان یاریی دەکات دڵنیام هیچ هاندەرێک نییە لۆکای خۆشنەوێت.

وتیشی بەرامبەر ئەتڵانتا ئەرکمان ئاسان نابێت چونکە تیپێکی باشن و خاوەن یاریزانی نایابن.

جەختی لەوەشکردەوە کە تاوەکوو ئێستا زۆرباش یاریی دەکەن و ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی بەلاوە باشە بەڵام هەندێک کێشە هەیە پێویستە چارەسەری بکەن.

ئەلیگری ئەوەی ئاشکراکرد کە بێگومان رافایل لیاو دەگەرێتەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام سەرەتا پێویستە هەوڵ بدات لەناو هێلی سزا باشتر بە تۆپەوە مامەڵە بکات.

لە کۆتاییدا ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجیانە ڕوونە و هەوڵی بەدەست هێنانی خولی ئیتاڵیا دەدەن و بۆ ئەم مەبەستە تاوەکوو کۆتایی لە هەوڵدانی بەردەوامدا دەبن.