رافینیا بەشداری کلاسیکۆ ناکات

PM:06:12:24/10/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا تووشی پێکانێکی نوێ بووە لە ماسولکەکانی رانیدا و یەک مانگیتر دوور دەکەوێتەوە.

لە جەند رۆژی رابردوودا، هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشت دوای ئەوەی کە رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کرد و دوپاتکرایەوە کە ئەو یاریزانە ئامادەی یاریی کلاسیکۆ دەبێت.

بەڵام دوو رۆژ پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی دڵتەنگیان پێگەیشت دوای ئەوەی رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە رافینیا بەشداری راهێنانەکانی رۆژی هەینی یانەکەی نەکردووە.

سپۆرت دوپاتیکردەوە کە ئەستێرە بەرازیلیەکە تووشی پێکانێکی نوێ بووە لە ماسولکەکانی رانی راستیدا ئەوەش دەبیتە هۆکاری دوورخستنەوەی لە یاریی کلاسیکۆ و نزیکەی یەک مانگیش لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

بە پیی هەواڵەکەی سپۆرت بێت، رافینیا تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکانی مانگی 11ی داهاتوو ناگەڕێتەوە یاریگاکان و لە یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید و ئێلچی و کلوب بروج و سێلتا ڤیگۆ بەشداری ناکات.

خ . ک