PM:11:00:24/10/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە هیلال بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریی لوتکەی لە ئیتیحاد بردەوە و چووە پلەی سێیەم.
لە یاریی لوتکەی هەفتەی شەشەمی خولی سعودیە، یانەی ئیتیحاد لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی هیلال بووەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی هیلال کۆتاییهات، گۆڵەکەش محەمەدۆ دۆمبیا لە خولەکی 41 بە هەڵە لە خۆیان تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵێکی تری بۆ هیلال تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، هیلال بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی، ئیتیحاد 10 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدا دەبینرێت.
ئەمشەویش لە کاتژمێر نۆ، یانەی نەسر بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی حەزم یارییدەکات.
خ . ک