لێدوانی چیڤۆ پێش یارییەکەی ناپۆلی

PM:10:40:24/10/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیڤۆ دوپاتیکردەوە یارییەکەیان بەرامبەر ناپۆلی قورسە و دڵخۆشە بە هێرشبەرەکانی یانەکەی.

کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان پێش یارییەکەیان بەرامبەر ناپۆلی رایگەیاند، ئەوەی بەسەر ناپۆلیدا هاتووە لە دوو یاریی رابردوودا شتێکی ئاساییە و ئەوان بەردەوام وەک یانەیەکی بەهێز و رکابەر دەمێننەوە.

چیڤۆ دەڵێت، ئێمە و ئەوانیش ئامانجمان ئەوەیە سێ خاڵ بەدەستبهێنین و جێپەنجەی خۆمان لە یاریگادا جێبهێڵین، ئەم یارییە زۆر گرنگە بەڵام یەکلاکەرەوە نییە و کەش و هەوای یاریگا لە سوودی ئێمە نییە.

دەشڵێت، هیچ شتێک ناگۆڕێت کە کام یاریزان ئامادەدەبێت لە یاریگادا چونکە چوار هێرشبەرم هەیە کە زۆر دڵخۆشم بە ئاستی هەموویان، هەریەکەیان شێوازێکی خۆی هەیە و لەوەی تر ناچێت.

دوپاتیکردەوە کە خۆی و هەموو ئینتەریەکان رێزێکی زۆری ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەگرن چونکە ئەو راهێنەرە شایستەی ئەو رێزەیە، بە دڵنیاییەوە ئامادەکاری باشیان بۆ ئەم یارییە کردووە.