راشفۆرد باسی هۆکاری ئاست بەرزی دەکات لەگەڵ بەرشەلۆنە

PM:10:34:23/10/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راشفۆرد رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەین لە پێناو بردنەوەی کلاسیکۆ و رۆنی بەرداخچی و دی یۆنگ و کۆندیش نزیکترین هاورێکانێتی لە بەرشەلۆنە.

مارکۆس راشفۆرد لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکرد کە راهێنەر لەکوێدا بیەوێت یاریی دەکات، بەڵام زیاتر وەک یاریزانی باڵی هێرشبردن ئاسودەیە.

وتیشی یاریی کلاسیکۆ بێگومان تایبەت دەبێت چونکە بینەرێکی زۆری هەیە لە جیهاندا و کاتێکیش لە مانچستەر بووە بەردەوام بینەری سەرجەم کلاسیکۆکان بووە.

یاریزانەکە جەختی لەوەکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن لە پێناو بردنەوەی ئەو یارییە گرنگەدا.

راشفۆرد لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە رۆنی بەرداخچی و فرێنکی دی یۆنگ و جولێس کۆندی نزیکترین هاورێکانێتی لە یانەی بەرشەلۆنە.

لە کۆتاییدا هێرشبەرە ئینگلزییەکە نهێنی ئاستە بەرزەکەی ئاشکراکردوو و وتی یارمەتیدانی هانسی فلێکی راهێنەر و سەرجەم یاریزانەکان بووەتە هۆکاری تۆمارکردنی ئەو ژمارە گۆڵ و ئەسیستانەی لە یاریگادا ئەنجامی دەدەم.