PM:10:18:24/10/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی رایگەیاند ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانە و حەکیمیش باشترین بەرگریکاری باڵی راستە لە جیهاندا.
لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان پێش یارییەکەیان بەرامبەر برێست رایگەیاند، لە خولی فەرەنسا و چامپیۆنز لیگ هەمان ئاست پێشکەش دەکەن بەڵام چەند وردەکارییەکی بچوک هۆکاری جیاوازی ئەنجامەکانیانە.
ئینریکی وتی، شێوازی یارییکردنمان هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە و بە هەمان عەقڵیەتی رابردوو یارییدەکەین، دەبێت بەشێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ یارییەکانمان لە خولی فەرەنسا بکەین.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە ئێمە ئێستا ئامانجمان وەرگرتنەوەی پێشەنگی خولی فەرەنسایە بۆ ئەوەش پێویستە لە هەموو یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنین، ئەم یارییەشمان بەرامبەر برێست قورسە بەڵام سێ خاڵی یارییەکەمان دەوێت.
ئینریکی دەڵێت، ئەشرەف حەکیمی باشترین بەرگریکاری باڵی راستە لە جیهاندا و بیرمان لە گواستنەوەی هیچ یاریزانێک بۆ شوێنەکەی نەکردووەتەوە، ئەو شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقایە.
خ . ک