PM:09:54:24/10/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی مان یونایتد هەوڵی گواستنەوەی گالاگەر دەدەن و سیمیۆنیش دژایەتی رۆیشتنی ئەو یاریزانەی دەکات.
رۆژنامەی تێلیگراف بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەسەر داوای رۆبن ئەمۆریمی راهێنەر پلانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی خولی ئیسپانیا دەستپێکردووە.
رۆژنامە بەڕیتانیەکە دوپاتیکردەوە کە ئامانجی شەیتانە سوورەکان ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ کۆنۆر گالاگەری ئینگلیزی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
نوسیویەتی، کارگێڕی مانچستەر یونایتد ئۆفەرێکیان ئامادەکردووە تا لە مێرکاتۆی زستانەدا پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.
دەشڵێت، گالاگەر بیری پریمەر لیگ دەکات و دەیەوێت جارێکیتر بگەڕێتەوە ئەو خولە و پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانیەوە بکات.
تێلیگراف لە کۆتاییدا دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ ئامادەن گفتوگۆی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بکەن بەڵام دێگۆ سیمۆنی راهێنەری دژایەتی رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەکات چونکە بە یەدەگێکی باشی دەبینێت لە یانەکەیدا
خ . ک