PM:11:47:24/10/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا میلان دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر پیسا لە دەستدا دوای ئەوەی یەکسانبوو لەگەڵیدا.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلانی پێشەنگ لە یاریگای سان سیرۆ
میوانداری یانەی پیسای کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی میلان ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و لە خولەکی حەوت گۆڵێکیان لەڕێگەی رافاێل لیاو تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 60 خوان کوادرادۆ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ پیسا یەکسانکردەوە، دواتر لە خولەکی 86 مبالا نزۆلا گۆڵێکی تری بۆ پیسا تۆمارکرد و لە خولەکی 93 زاکاری ئاسیکامی گۆڵی یەکسانی بۆ میلان کردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، میلان بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا دەبینرێت، پیسا چوار خاڵی هەیە و چووە پلەی 18ی ریزبەندی.
ئەمشەویش لە کاتژمێر حەوت، هەردوو یانەی ناپۆلی و ئینتەر میلان لە یاریی لوتکە و لە یاریگای دێگۆ مارادۆنا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
خ . ک