چێڵسی دوو گۆڵپارێزی کردووەتە ئامانج

PM:07:46:24/10/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی گواستنەەی ماینان یان شتیگنی کردووەتە ئامانج تا یەکێکیان بگوازێتەوە لە داهاتوودا.

پێگەی تیم تۆڵک بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێڵسی لە ئێستاوە بەدوای گۆڵپارێزێکی نوێدا دەگەڕێت تا لە پرۆژەی داهاتووی یانەکەیاندا بوونی هەبێت و چاودێری چەند ئەستێرەیەک دەکەن.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە کە بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە لە ئێستادا دوو گۆڵپارێزیان کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش مایک ماینانی ئەی سی میلان و تێر شتیگنی بەرشەلۆنەن.

ئاشكرایکردووە، ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی و راهێنەری چێڵسی داوای کردووە یەکێک لەو دوو گۆڵپارێزەی بۆ بگوازنەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا تا ببنە شوێنگرەوەی رۆبێرتۆ سانچێز.

دەشڵێت، گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لەو دوو گۆڵپارێزە قورس نییە بەهۆی ئەوەی ماینان گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان کۆتاییدێت و ئامادەنییە نوێیبکاتەوە، شتیگنیش بووەتە گۆڵپارێزی سێیەمی بەرشەلۆنە و هەست بە دڵخۆشی ناکات لە یانەکەیدا.
خ . ک