PM:07:07:24/10/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خلێفی دوپاتیکردەوە قەرزاری ئەو ئەستێرانەیە کە یارییان بۆ یانەکەی کردووە و دڵنیاش بووە چامپیۆنز لیگ بەدەستدەهێنن.
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کە قەرزاری سەرجەم ئەو ئەستێرانەیە کە لە رابردوودا یارییان بۆ یانەکەیان کردووە.
خلێفی وتی، چەند ساڵێک لەمەوبەر دروشمی خەونی گەورەترمان بەرزکردەوە نەک تەنها لەپێناو خەون بینین بەڵکو لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکان و دڵنیاش بووین کە نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستدەهێنین.
وتیشی، هەموو کەسێک پێویستە متمانەی بەوە هەبێت کە رۆژێک دێت ئامانجەکانی بەدیدەهێنێت، خۆتان سەرقاڵ مەکەن بە کەسانی تر بەڵکو ئامانجی گەورە دیاریبکەن و بیر لە وردەکاریە بچوکەکان بکەنەوە.
دەشڵێت، ئێمە وەک قەتەڕییەکان هەلی وەبەرهێنانمان زۆر بوو بەڵام پاریس سان جێرمانمان هەڵبژارد چونکە ئێمە فەرەنسامان خۆشدەویست، پاریس جوانترین شاری جیهانە.
رونیکردەوە کە یانەکەیان بەرامبەر بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ کڕی بەڵام ئێستا بەهاکەی زیاتر لە پێنج ملیار یۆرۆیە کە ئەوەش بەهۆی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانە.
خ . ک