ئەتلەتیکۆ مەدرید گواستنەوەی کریستنسنی کردووەتە ئامانج

PM:05:11:24/10/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ گواستنەوەی کریستنسنی کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.

ئەندریاس کریستنسنی بەرگریکاری دانیمارکی لە ساڵی 2022 لە یانەی چێڵسیەوە پەیوەندیکرد بە یانەی بەرشەلۆنە و گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە تەواودەبێت.

پێگەی سپۆرت میدیاسێت بڵاویکردەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە چاودێری کریستنسن دەکەن و دەیانەوێت لە هاوینی 2026دا بە گرێبەستێکی ئازاد بیگوازنەوە.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، بە ئەگەری زۆرەوە چوونی بەرگریکارە دانیمارکیەکە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید روودەدات بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە تا ئێستا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نەکردووە.

دەشڵێت، دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردووە و دڵنیایە لەوەی زۆر گونجاوە بۆ شێوازی یارییکردنیان، جگە لەوەش ئەزمونێکی زۆری هەیە.

خ . ک