دیشامپ: رێزی ئازەربایجان دەگرین

PM:10:34:09/10/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ رایگەیاند رێزی ئازەربایجان دەگرن و دەیانەوێت یاریی لەدوای یاریی بە ئاستی باشەوە دەربکەون.

پێش رووبەرووبوونەوەی ئازەربایجان، دیدیە دیشامپی راهێنەری فەرەنسدا وتی: خۆشحاڵم یاریزانەکان دەبینم بە توانای جەستەییەکی باشەوە ئامادەی یارییەکانی هەڵبژاردەکەیانن.

وتیشی: ئازەربایجان هەڵبژاردەیەکی ئاسان نییە و خاوەن راهێنەرێکی بەتوانان، راستە ئەنجامەکانیان بەپێی پێویست نەبووە، بەڵام ئێمە رێزیان دەگرین و بە هەموو توانامانەوە رووبەروویان دەبینەوە.

دەشڵێت: مباپێ لە هەر شوێنێکبێت خۆی سەلماندووە، دڵخۆشم بەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات، یاریزانی دیکەشمان هەیە کە توانایەکی نایابی هەیە لە گۆڵ تۆمارکردن.

دوپاتیشیکردەوە، باسی داهاتووی خۆی ناکات و پێیوایە ئەو بابەتە کۆتایی هاتووە، ئێستا تەنیا سەرنجی لەسەر یاریی لەدوای یاریی هەڵبژاردەکەیە و دەیەوێت بە باشترین ئاستەوە دەربکەون.