PM:11:42:08/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێزنی رایگەیاند ئامانجیان بردنەوەی چامپیۆنز لیگە و گارسیا دەبێتە باشترین گۆڵپاریزی جیهان.
ڤۆیچیچ چێزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندی و یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت: ڕەنگە خوان گارسیا لە کۆتاییدا ببێتە باشترین گۆڵپارێزی جیهان.
دەشڵێت: گارسیا بەهرەیەکی ناوازەی هەیە، ئەگەر بتوانم بەشداری بکەم لە گەشەپێدانی، دڵخۆش دەبم و شانازی دەکەم، هەرچەندە ئەو خۆی زۆر پێشکەوتووە.
باسی لەوەشکرد، لە بەرشەلۆنە هەست بە دڵخۆشی دەکات و لەم وەرزەدا دەیانەوێت نازناوی زۆر بەدەستبهێنن و ئامانجی یەکەمیان بردنەوەی چامپیۆنز لیگە.
دوپاتیشیکردەوە، یاریزانی لێهاتوویان هەیە و دڵخۆشە بەوەی دەبینێت یاریزانی لاو دەتوانن داهاتووی بەرشەلۆنە بپارێزن، چونکە ئەم جۆرە یاریزانانە لە هەموو یانەیەکدا بوونیان نییە.