چارەنووسی ئەمۆریم لەدەستی ئەستێرەکانی یانەکەیە

PM:08:38:08/10/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چارەنووسی ئەمۆریم لەدەستی ئەستێرەکانی یانەکەیە و ژووری جلگۆڕی بە تەواوی پشتگیری دەکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بە سەرۆکایەتی عومەر بێرادا بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جەیسن ویلکۆکس بەڕێوەبەریوەرزشی، پەیوەندییان بە کۆمەڵێک لە ئەستێرەکانی تیپەکەوە کردووە بۆ ئەوەی بۆچوونەکانیان لەسەر بارودۆخی ئێستای یانەکە وەربگرن و ئەنجامەکەی بە گشتی ئەوە بووە کە یاریزانەکان هێشتا پاڵپشتی ئەمۆریم دەکەن.

ئەمۆریم کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر سەندەرلاند تۆمارکرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە یەک لەدواییەک یارییەکان بباتەوە، ئەمەش بە رەنگدانەوەی شکست هەژماردەکرێت.

هەرچەندە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پابەندە بە فەلسەفەی یاریکردنی خۆیەوە، بەڵام ئەنجامەکان پێشکەوتنی ڕوونیان نیشان نەداوە، ئەمەش وایکردووە داهاتووی ببێتە بابەتی مشتومڕی بەردەوام لەناو یانەکەدا و بەرپرسانی یانەکە داهاتووی ئەو راهێنەرە بخەنە دەستی ئارەزووی یاریزانەکان.

ئاشکراشیکردووە، ژوووری جلگۆرینی مان یونایتد بە رێژەی لەسەدا 100 پشتگیری ئەمۆریم دەکات، لە ئەگەری دورخستنەوەی تەنیا سەرۆکەکانی یانەکە لێی بەرپرسن.