AM:12:41:10/10/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دونارۆما نەیشاردەوە دەیانەوێت خەزێنەی ئیتاڵیا پڕبکەنەوە لە نازناو و لەگەڵ فەلسەفەی گاتوسۆ دەگونجێن.
جیانلویجی دونارۆمای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە لێدوانێک بۆ فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت: هەست بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەین لە بەرامبەر ئەو ئەرکەی هەمانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئازۆری.
وتیشی: مێژوومان پڕە لە نازناو، دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی لاپەڕەی نوێ لە مێژووی ئیتاڵیادا بنووسین، هیوادارین مۆزەخانەی ئیتاڵیا نازناوی نوێ لەسەر دەستی ئەم یاریزان و راهێنەرەی ئیستا لەخۆبگرێت.
دەشڵێت: سەرجەم یاریزانەکان لەگەڵ گاتوسۆ دڵخۆشن، ئەو لە فەلسەفەی ئیتاڵیا تێدەگات و خۆی بەشێکە لە مێژووەکەی و ئێمەش دەمانەوێت بە رێچکەی ئەودا برۆین و گەلی ئیتاڵیا دڵخۆشبکەین.
دوپاتیشیکردەوە، لە مان سیتی دڵخۆشە و لەگەڵ ئێرلینگ هالاند هاوڕێیەتییەکی باش لە نێوانیان هەیە، هەست دەکات بە زوویی لەگەڵ کەشوهەوای ئیتیحاد خۆی گونجاندووە.