PM:11:59:09/10/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلسیمان نەیشاردەوە دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن و باشترین پێکهاتە بۆ ئەڵمانیا هەڵبژێرن.
جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێش رووبەرووبوونەوەی لوکسمبۆرگ دەڵێت: ئامادەکاریی باشیان کردووە و دەیانەویت بە بردنەوە بێنە دەرەوە لە یاریگا.
باسی لەوەشکرد، رەنگە کەمێک گۆرانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات، بەڵام تا ئیستا بڕیاری کۆتایی نەداوە و لە یارییەکەدا هەمووان دەبینن کێ یاریی دەکات و کێ لەسەر کورسی یەدەگە.
دوپاتیشیکردەوە، هەر یاریزانێک لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەوە تێدەگات کە یاریی بۆ ناوی وڵاتەکەی دەکات، هەوڵەدەین هەمووان بەشداری بکەن و باشترین پێکهاتە هەڵبژێرن.
ناگلیسمان ستایشی ڤۆڵتامادای کرد و وتی: یاریزانێکی لێهاتووە و بەهرە و توانای نایابی هەیە، هەستی گۆڵکردنی پێشکەوتووە و یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئێستای تۆپی پێ.