PM:07:42:09/10/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گویراسی لەگەڵ دۆرتمۆند نزیکە لە کەمکردنەوەی مەرجی
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەپێناو بەرشەلۆنە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بێڵید ئەڵمانی، سێرهۆ
گویراسی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند، فشارێکی زۆری لە یانەکەی کردووە بۆ کەمکردنەوەی
مەرجی دەستبەرداربوون لێی.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەستێرە غینییەکە لە
گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ دۆرتمۆند، ئەوانیش نەرمیان نواندووە و رەنگە مەرجی
دەستبەرداربوونیان لەو یاریزانە لە 100 ملیۆن یۆرۆوە بۆ نزیکی 70 ملیۆن یۆرۆ
کەمبکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو
گرنگی بە گواستنەوەی گویراسی دەدا بۆ جێگای لیڤاندۆڤسکی، بەڵام بەهۆی نرخە زۆرەکەی
لە گواستنەوەی کشانەوە.
گرێبەستی گیراسی تەمەن 29 ساڵ لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت،
یانە کەتەلۆنییەکەش بە نهێنی لەگەڵ یاریزانەکە لە گفتوگۆدا دەبێت بۆ رێککەوتن
لەسەر وردەکارییەکان.