PM:09:43:09/10/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید چاودێری مێندازۆی دەکات و لە ئەگەری بەردەوامبوون لە ئاستە بەرزەکەی ئامادەیە بیگوازێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی کاوت ئۆفساید، یانەی ڕیال مەدرید گرنگی بە ڕۆدریگۆ مێندۆزای یاریزانی یانەی ئێلچی دەدات، دوای ئەوەی لە ماوەی هاوینی ڕابردوودا لە مۆندیالی خوار 20 ساڵان لەگەڵ ئیسپانیا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چابی ئەلۆنسۆ بە یاوەری بەڕیوبەری وەرزشی ریاڵ مەدرید بینەری چەند یارییەکی ناوەراستکارە ئیسپانییەکە بووە و سەرنجی ئەوانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
سەرچاوەکە دووپاتیشیکردووەتەوە، ئەگەر رۆدریگۆ لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبێ، دەچێتە ناو پلانە سەرەکییەکانی ریاڵ مەدرید، بەو پێیەی گواستنەوەی ئاسانە و بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەی 24 ملیۆن یۆرۆیە.
ڕۆدریگۆ مێندۆزای تەمەن 20 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ ئێلچێ بەشداریی لە پێنج یارییدا کردووە، لەو پێنج یارییەدا 361 خولەک یاریی کردووە و گۆڵێکیشی تۆمارکردووە.