پاڵاوتنی مۆندیال.. هۆڵەندا لە ماڵتای بردەوە

AM:02:00:10/10/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال هەڵبژاردەی هۆڵەندا گۆڵبارانی ماڵتای کرد و بە چوار گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.

لە یارییەکی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ماڵتا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، پرتەقاڵەکانی وڵاتی گوڵ باشتر دەستیان پێکرد و گاکپۆ لە خولەکی 12 بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن، تایمی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، تیپەکەی کومان باڵادەستی خۆی نیشاندایەوە و لە خولەکی  48 گاکپۆ دووبارە بە لێدانی سزا گۆڵیکرد، لە خولەکەکانی 57 و کاتی زیادکراویش ریندێرز و دیپای دوو گۆڵی دیکەیان نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی هۆڵەندا کۆتاییهات، بەم ئەنجامە خاڵەکانیان بۆ 13 خاڵ بەرزکردەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەیان گرتووە.

هەر لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی، کرواتیا بەبێ گۆڵ لەگەڵ چیک یەکسانبوو، نەمساش بە 10 گۆڵی بێوەڵام لە سان مارینۆی بردەوە.

لە یارییەکی دیکەی دۆستانەشدا ئینگلتەرا بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە وێڵز هێنا.