پاڵاوتنەکانی مۆندیال.. سعودیە لە ئیندۆنیسیای بردەوە

PM:10:32:08/10/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال سعودییە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە ئیندونیسیا هێنا.

لە یارییەکی قۆناغی پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 و لە یارییەکی بەهێزدا، ئیندونیسیا و سعودیە رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، ئیندۆنیسیا بەهێزتر دەستیپێکرد و لە خولەکی 11 کیڤن دیکس گۆڵی پێشکەوتنی بە لێدانی سزا بۆ تۆمارکردن، بەڵام سعودییە بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 17 و 36 وەڵامیاندانەوە، گۆڵەکانیش ساڵح و بریکان تۆماریان کردن.

تایمی دووەم، بریکان لە خولەکی 63 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی سعودیەشی تۆمارکرد، ئیندونیسیا دەستی بە هەوڵەکانی کردەوە و لە خولەکی 88 کیڤن گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی بە لێدانی سزا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە، لە کاتی زیادکراویش محەمەد کانۆ لە سعودی بە کارتی سور کرایە دەرەوە دوای ئەو کارتە سورەش ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێدا.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی سعودییە کۆتایی هات، سعودییەکان یەکەم سێ خاڵیان لە کۆمەڵەکە بەدەستهێنا.