بەرشەلۆنە و دی یۆنگ رێککەوتن

PM:09:17:09/10/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە و دی یۆنگ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان تا هاوینی 2029 رێککەوتن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا بەردەوامبووە لە ئامادەکارییەکانی بۆ نوێنکردنەوەی گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵنەدی، یاریزانی هێڵی ناوەراستی تیپەکەی.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، فرێنکی دی یۆنگ ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا مانگی حوزەیرانی 2029 واژۆ بکات.

باسی لەوەشکردووە، هەردوولا بە شێوەی زارەکی گەیشتوونەتە رێککەوتن، کارگێڕی بلاوگرانا  ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بە فەرمی گرێبەستی نێوانیان واژۆبکەن.

دی یۆنگی تەمەن 28 ساڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداریی 267 یاریی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 19 گۆڵ و 24 ئەسیست.