لەبەر مانگی پیرۆزی رەمەزان مۆندیالی 2034 دوادەخرێت

PM:08:42:09/10/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەبەر مانگی پیرۆزی رەمەزان جامی جیهانیی 2034 دوادەخرێت بۆ مانگی یەکی ساڵی 2035.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی زە ئەتلەتیک، جامی جیهانی 2034 کە لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت، رەنگە بۆ مانگی یەکی ساڵی 2035 دوابخرێت، ئەم دواخستنەش بەهۆی مانگی رەمەزانەوەیە.

زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، بڕیار وابووە مۆندیال لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2034 دەستپێبکات کە دەکاتە مانگی 10 و لە ناوەراستی وەرزی پایزدایە، بەڵام ئەمە هاوکات دەبێت لەگەڵ مانگی پیرۆزی رەمەزان لەو ساڵەدا.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان، کە ناسراوە بە فیفا پێی باشە جامی جیهانی لە مانگی زستاندا بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی کەشوهەوا لەباربێت، لە هەمان کاتدا نەکەوێتە مانگی رەمەزانەوە.

سعودیە دەبێتە یەکەم وڵات کە میوانداری مۆندیال بکات بە شێوەی 48 هەڵبژاردەیی، هەروەها بەنیازە میوانداری مۆندیالی 2034 لە شارەکانی ریاز، جەددە، خۆبەر، نیۆم، ئەبها بکات.