ئارتێتا دەیەوێت تیمیکی فڕۆکەوانی بباتە راهێنانەکانی ئارسناڵ

PM:11:19:29/09/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دەیەوێت تیمیکی فڕۆکەوانی بباتە راهێنانەکانی ئارسناڵ و یاریزانەکانی فێربکات باشتر لەیەک تێبگەن.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ هەمیشە هەوڵی داوە بابەتی جیاواز بەکاربهێنێت بۆ باشترکردنی تیپەکەی و بەهێزکردنی سەرجەم لایەنەکانیان، لە ئێستاشدا بەنیازە فرۆکەوانە شارەزاکان بباتە راهێنانەکانی تیپەکەی تاوەکو یاریزانەکانی فێربکات چۆن پەیوەندییەکی باش لەگەڵ یەک لە یاریگادا ببەستن.

راهێنەرەکەی گەنەرز لەو بارەیەوە پێشتر وتویەتی: رەنگە رۆژێک سوود لە هێزی ئاسمانی بەریتانیا وەرگرم بۆ باشترکردنی پەیوەندی یاریزانەکان لە یاریگادا، چونکە لەکاتی سەختی و جەنگدا ئەوان پێویستیان بە 20 وشە نییە تا یەکتر تێبەگەیەنن مەبەستیان چییە، بەڵکو بەیەک وشە ئەو کارە ئەنجامدەدەن، منیش دەمەوێت یاریزانەکانم بەم جۆرە بن.

لە ئێستاشدا بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی تەلەگراف، ئارتێتا دەیەوێت تیمێکی فڕۆکەوانی شارەزا بانگهێشتی راهێنانەکانی ئارسناڵ بکات و یاریزانەکانی فێربکات چۆن لە کاتە قورسەکاندا بەزووی لەیەکتر تێبگەن.

ئەمە یەکەمین هەنگاوی جیاوازی راهێنەرە ئیسپانییەکە نییە لە راهێنانەکاندا، پێشتریش چەندین شێوازی جیاوازی تاقیکردووەتەوە، یەکێک لەوانە میوزیکی بەرزبووە تا یاریزانەکان لە ژاوەژاوی زۆردا رابێن.