PM:11:12:28/09/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وازهێنانی ئەلۆنسۆ لە شێوازی راستەقینەی خۆی
و چەند خاڵێکی دیکە هۆکاری شکستە گەورەکەی ریاڵ مەدرید بوون بەرامبەر بەرشەلۆنە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەکەی هەفتەی
حەوتەمی لا لیگا، لەسەر دەستی ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی شکستێکی قورس بوو، بەو پێیەی
بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ دۆڕا.
رۆژنامەی ئاس، چەند خاڵێکی خستووەتە ڕوو
کە هۆکاری سەرەکی شکستی لۆس بلانکۆس بوون بەرامبەر رۆخیبلانکۆس، سەرەکیترین هۆکاریش
وازهێنانی ئەلۆنسۆ لەو شێوازەی کە لە یارییەکانی پێشووتر پێی ناسرابوو.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان یاریی پێکردنی
جود بێلینگهام بەو پێیەی تازە لە پێکان گەڕابووەوە، لە کاتێکدا بە شێوەی یەدەگ
یاریی بە فرانکۆ ماستانتونۆ کرد، ئەگەر چی لەگەڵ شێوازی یانەکە راهاتووە.
هەروەها نەبوونی فشارکردنی چڕ هاوشێوەی
یارییەکانی رابردوو، لەگەڵ درەنگ گۆرانکارییپێکردن بە یاریزانان دوو هۆکاری دیکەی
شکستە سەختەکەی ئەلۆنسۆ بەرامبەر سیمیۆنی بوون.