سیمیۆنی سزا درا

PM:09:52:29/09/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی بە یەک یاری راگیران سزا درا و سەرکردایەتی ئەتلەتیکۆ ناکات بەرامبەر فرانکفۆرت.

رۆژی سێشەممە، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ئینتراخت فرانکفۆرت دەکات، بەڵام دیێگۆ پابلۆ سیمیۆنی ناتوانێت لە لەسەر کورسی یەدەگەوە سەرکردایەتی تیپەکەی بکات بەهۆی سڕکردنەوە.

ئەتلەتیکۆ کە تازە یاری دێربی بردووەتەوە، بە متمانەبەخۆبوونیکی زۆرەوە رووبەڕووی یانە ئەڵمانییەکە دەبێتەوە، بەڵامسیمیۆنی راهێنەر بەهۆی ئەوەی لە یاری پێشوویان لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لیڤەرپول لە ئەنفێڵد بە کارتی سور کرایە دەرەوە و لەگەڵ هاندەرێکی یانە ئینگلیزییەکە دەمەقاڵێی کرد، یوفا بە یەک یاری سڕکردن سزایدا.

لە یارییەکەدا پاش گۆڵە کوشندەکەی ڤان دایک لە تۆڕی گۆڵی ئەتلەتیکۆ، کێشە و دەمەقاڵە لەنێوان هاندەران و ستافی یانە ئیسپانییەکە روویدا، ناوبژیوانیش سیمیۆنی بەهۆی رەفتارەکانییەوە بە کارتی سور کردە دەرەوەی یاریگا.

بەم شێوەیە سێشەممە،یاریدەدەری یەکەمی سیمیۆنی، نیلسۆن ڤیڤاس، بەرپرسیار دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی تیپەکە لەسەر کورسی یەدەگیئەتلەتیکۆ، سیمیۆنیش ناچار دەبێت لەسەر کورسی یاریگاکانەوە تەماشای یارییەکە بکات.

جگە لە راگیرانی سیمیۆنی، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای پێبژاردنی دارایی بەسەر لیڤەرپوڵ سەپاند، بەهۆی ئەوەی کۆنترۆڵی هاندەرانیان نەکردووە لە کاتی یارییەکەدا.