چامپیۆنز لیگی ئاسیا... شورتە بەرامبەر فەراغە شکستی هێنا و هیلالیش لە نەسەفی بردەوە

PM:09:06:29/09/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا شورتە بەرامبەر فەراغە شکستی هێنا و هیلالیش لە نەسەف قارشی بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، غەرافەی قەتەری لە یاریگای خۆیدا میوانداری شورتەی عێراقی کرد.

لە تایمی یەکەم، یانەی شورتە بە بەهێزییەوە دەستی پێکرد و کۆنترۆڵی یاریگای کرد، چەندین هەوڵی یەک لەدوای یەکیان برد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەگۆڵ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، سیناریۆیەکی جیاواز بینرا، غەرافە هەر لەگەڵ دەستپێک و لە خولەکی 49 لە رێگای خۆسێلۆوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، زۆری نەخایاندیش لە چەند خولەکێکی دواتر و لە خولەکی 54 ساسی گۆڵی دووەمی خاوەن یاریگای تۆمارکرد، لەدوای ئەوەشەوە کوڕانی یانە عێراقییەکە چەندین هێرشیان برد بەڵام دووبارە سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی غەرافە کۆتایی پێهات.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی هیلالی سعودیە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە نەساف قارشی ئۆزبەکستانی هێنا و سێ خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کۆکردەوە.