خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لە سۆسیدادی بردەوە و چووە پێشەنگی ریزبەندیی

PM:09:34:28/09/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سۆسیدادی بردەوە و چووە پێشەنگی ریزبەندیی.

لە یارییەکی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای مۆنجویک میوانداریی ریال سۆسیدادی کرد.

تایمی یەکەم، یارییەکە بە بەهێزی دەستیپێکرد و ریاڵ سۆسیداد لە ئەنجامی هێرشێکی پێچەوانە گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 31 لە رێگەی ئۆدریۆزۆلا تۆمارکرد، بەڵام بلاوگرانا لە رێگەی فشارە زۆرەکانییەوە لە خولەکی 43 لە رێگەی کۆندی گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، هانسی فلێک چەند گۆرانکارییەکی گرنگی ئەنجامدا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی یارییەکە لە سودی یانەکەی بشکێتەوە و لە خولەکی 59 لیڤا بە ئەسیستی یامال گۆڵی پێشکەوتنی بە یانەکەی بەخشی.

هەرچەندە هەردوولا چەندین هێرشی دیکەی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئاکامبوون.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، بلاوگرانا بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 19 خال پێشەنگی ریزبەندی گرت.