PM:10:46:29/09/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارنی سلۆت جەختی
لەوەکردەوە بۆ بردنەوە دەجەنگن و گالاتەسەرایش رکابەرێکی ئاسان نابێت.
پێش رووبەڕووبوونەوەی
گالاتەسەرای، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، فێدریکۆ کیێزا نەیتوانیووە
راهێنانەکان تەواو بکات بەهۆی کێشەیەکی بچووکەوە، ئەویش لە پێناو پارێزگاریکردن
لێی لە لیستی یاریزانەکان دووریخستووەتەوە تا پێکانی تووش نەبێت، بەتایبەت یاری
داهاتوو بەرامبەر چێڵسی یاریدەکەن.
سەبارەت بە وانە
وەرگرتنیان لە یاری کریستاڵ پاڵاس وتی: ئەگەر
بتەوێت رکابەری لەسەر جامەکان بکەیت و درێسی لیڤەرپووڵ بپۆشیت، دەبێت هەموو
تواناکانت بخەیتەگەڕ، تۆپی پێی باش بکەیت و بجەنگیت، ئێمە هەلی زۆرمان لە بەرامبەر
پاڵاس دروستکرد، دەتوانین پێشبکەوین، ئەوەش زۆر گرنگە.
باسی لەوەسشکرد، لە ئێستادا یانەکان زۆر رێکخراوترن
و لەرووی بەرگرییەوە زۆر باشترن، ئەوەش ئەرکی ئەوانی قورس کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا متمانەی
تەواویان بە خۆیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرا یاری پێشوو ببەنەوە لە
کریستاڵا پاڵاس، وە بە هیچ جۆرێک ئەو یانەیە بەراورد ناکرێت بە گەلەتەسەرای چونکە
لە دوو ژینگەی جیاوازدان و شێوازی یاریکردنیان جیاوازە.
سەبارەت بە یانە تورکییەکەش وتی: گەلەتەسەرای تیپێکی
جیاوازە، بردنەوە لێیان قورسە، حەوت یاری یەکەمیان بردووەتەوە، بۆیە لەڕووی
دەروونییەوە زۆر بەهێزن، ڕکابەرێکی قورسن، تایبەتمەندی خۆیان هەیە.