پێش رووبەرووبوونەوەی بەرشەلۆنە پاریس
زەبرێکی کوشندەی بەرکەوت و لە تواناکانی مارکینیۆس بێبەش بوو.
یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی
چامپیۆنزلیگ، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای مۆنجویک
لە قۆناغی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە ببێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆ
پاریسیانی فەرەنسی، هەواڵی ناخۆش بۆ پاریس سانجێرمان بەردەوامە، ئەمەش دوای
زنجیرەیەک پێکان کە تیپەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تووشی بووە وەک دیمبلی و دۆوێ و نیڤێس.
یانەی پاریس سان جێرمان بڵاویکردەوە، بەرگریکاری
بەرازیلی، مارکینیۆس تووشی پێکانی ماسوولکەیی بووە و دەست بە قۆناغی چاکسازی دەکات
بۆ چاکبوونەوەی.
سەرچاوە فەرەنسییەکان باسیان لەوە کردووە،
پێکانەکەی مارکینیۆس چەند هەفتەیەک دەخایەنێت، بە رێژەی لەسەدا سەد یاریزانەکە بەشداریی
یاریی داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە ناکات.