گواردیۆلا: هالاند بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت

PM:08:05:26/09/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا جەختیکردەوە هالاند بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت و زۆر گەشبینە بە کارەکانی و تیپەکەی.

پێش رووبەرووبوونەوەی بێرنلی، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند،کەشێکی باشیان لە تیپەکەدا هەیە، هیوادارن بەرامبەر بێرنلی بتوانن بەردەوام بن لەو کارە.

دەشڵێت: لەگەڵ رکابەرەکانمان خۆمان دەگونجێنین، لە سەرەتای وەرزدا هەموویان بەهێزن، بەڵام بزانین بێرنلی چی دەکات، رەنگە خەڵکی باوەڕ نەکات بەڵام زۆر گەشبینم بە کارەکانمان و تیپەکەم.

وتیشی: ساڤینیۆ یاریزانێکی نایابە، لە شتەکان تێدەگات و داهێنەرە و بەردەوام گۆڵ دەبینێت، هەروەها کاتێک فیل فۆدین تەمەنی تەنیا 17 ساڵ بوو دەمزانی یاریزانێکی تایبەتە.

پیپ دوپاتیشیکردەوە، بەرامبەر بێرنلی بەبێ خوسانۆڤ و مەرمووش و کۆڤاسیچ و ئایت نوری یاریی دەکەین، بەڵام هالاند هیچ کێشەیەکی نییە و ئامادەیە بە سەرەکی یاریی بکات.